به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ سه‌رچاوه‌یه‌ک له حکومه‌تی عێراق ڕۆژی پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند: «مسته‌فا کازمی »سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بڕیاره حەوتهی داهاتوو به‌سه‌ردانێکی فه‌رمی بگاته کۆماری ئیسلامی ئێران و لە تارانی پێتەخت دا له‌گه‌ڵ ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراهیم ره‌ییسی» سه‌رۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی کۆببێته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاندووە، مسته‌فا کازمی له‌سه‌ردانه‌که‌یدا سه‌رۆکایه‌تی شاندێکی باڵای حکومه‌ته‌که‌ی ده‌کات و جگه له‌سه‌رۆک کۆماری ئێران، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له کاربەدەستانی دیکه‌ش کۆده‌بێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کراوه، له سه‌ردانه‌کەی «مسته‌فا کازمی» و شاندەکەی یاوه‌ری بۆ ئێران ژماره‌یه‌ک دۆسیه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی تاوتوێ ده‌کرێت کە ھێندێک له‌و ته‌وه‌رانه، دوباره هاورده‌کردنی غازه له ئێرانه‌وه، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و هێورکردنه‌وه‌ی گرژییه‌کانی نێوان تاران و واشێنگتۆنە له عێراق .
342/